حاجى ئۆمه‌ران.. كه‌سێك ده‌ستگيركرا كه‌ مادده‌ى هۆشبه‌رى له (كۆم)يدا شاردبووه‌وه‌

کوردستان
11:42 - 2022-06-29

راگەیاندن و پەیوەندییەکانی کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران رايگه‌ياند كه‌سێك ده‌ستگيركرا كه‌ مادده‌ى هۆشبه‌رى له (كۆم)يدا شاردبووه‌وه‌ 

ده‌قى راگه‌ياندراوه‌كه‌:

دەست بەسەر ماددەی هۆشبەردا لە جۆری حەشیش گیرا
لەبەردەوامی هەوڵەکان بۆ بنبڕکردن و نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان و رێگری کردن لە بە قاچاخ هاتنی کەرەستەی قەدەغەکراو .
ئەمرۆ سێ شەممە ڕێكەوتی (٢٠٢٢/٦/٢٨) لەلایەن بنكەی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكانی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران سەربە بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان توانرا تۆمەتبارێك دەستگیر بكەن كە بڕی ( ۲۷٥ ) گرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری حەشیش لەناو جەستەی شاردبووەوە.
وە هەر ئەمرۆ توانیان تۆمەتبارێكی دیكە دەستگیر بكەن كە بڕی ( ۷۳ ) دەنك حەبی هۆشبەر لەجۆری ( میتادۆن ) پێگیرا کە داخلی هەرێمی کوردستانی کردبوو.
تۆمەتبارەکە پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوەو ڕەوانەی بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە کراوە.
بە ناوی دەروازەی نێودەولەتی حاجی ئۆمەران دەست خۆشی لە بەرپرس و ئەفسەر و کارمەندانی بنکەی نەهێشتنی ماددەی هۆشبەرەکانی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران دەکەین کە بەردەوام و بە شەو و رۆژ لە ئەرک دان لە پێناو پاراستنی ئاسایشی کوردستان و سەلامەتی گشتی و سەلامەتی گیانی کوردستانیانی خۆشەویست..

ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی
کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP