موقته‌دا سه‌در ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در چه‌ند هۆكارێكی بۆ كشانه‌وه‌ی له پرۆسه‌ی سیاسیی عێراق دیاریكردوه .
ساڵح محه‌مه‌د عێراقی، ناسراو به "وه‌زیره‌كه‌ی سه‌در" له تویتێكدا، چه‌ند خاڵێكی وه‌ك هۆكاری كشانه‌وه‌ی سه‌در له پرۆسه‌ی سیاسیی عێراق دیاریكردوه، له‌وانه‌ش پێكهێنانی حكومه‌ت به به‌شداری گه‌نده‌ڵكاران و كه‌سانی تائیفی ته‌واو ده‌بێت. و سه‌ربه‌خۆكان به هۆكاری هاندان، یاخود ترساندن یاخود نه‌بوونی متمانه، پشتیوانیی له پڕۆژه‌ی حكومه‌تی زۆرینه‌ی نیشتیمانیی ناكه‌ن .
هه‌روه‌ك ده‌ستێوه‌ردانی هه‌ندێكی لایه‌نی سیاسیی و وڵاتانی بیانی له ڕێككه‌وتنه‌كان به‌هۆكارێكی تر دیاریكردوه .
ره‌خنه‌شی له چینه هۆشیاره‌كانی كۆمه‌ڵگه گرتوه، وه‌ك، ڕۆژنامه‌نوسان، چاودێرانی سیاسی و ته‌كنۆكراته‌كان كه پشتیوانی له حكومه‌تی زۆرینه‌ی نیشتیمانیی ناكه‌ن .
ئه‌مه و چه‌ند خاڵێكی تری تایبه‌ت به ماڵی شیعه، وه‌ك هۆكاری كشانه‌وه‌ی له‌پرۆسه‌ی سیاسی له‌قه‌ڵه‌مداوه .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP