سێ زه‌مینله‌رزه‌ی به‌هێزی دوا به‌دوای یه‌ك له باشوری ئێرانی دا‌و زیانی گیانی و ماددیان لێکەوتەوە.
ئاژانسی هه‌واڵی ئێران (ئێرنا) لە زاری مەهدی دۆستی، قایمقامی هۆرمزگانەوە بڵاویكرده‌وه، بەرەبەیانی ئەمڕۆ 2ی ته‌مووز "٣ زه‌مینله‌رزه، بە گوڕی ٦.١، ٦.١ و ٦.٣ (بە پێوەری ڕێختەر) ناوچەکانی پارێزگای هۆرموزگانی لە باشووری ئێرانی دا‌و به‌پێی ئاماره سه‌ره‌تاییه‌كان 5 كەس گیانیان لەدەستداوە و ده‌یانی كەسی دیكەش برینداربوون و نزیکەی ١٠٠ یەکەی نیشتەجێبوونش زیانیان پێگەیشتووە.
بەوتەی بەرپرسانی ئێرانش چەقی بومەلەرزەکان، ٥٣ کیلۆمەتری باکوری خۆرھەڵاتی شاری بەندەر عەباس بوون و دانیشتوانی ئیماراتیش ھەستیان بە بومەلەرزەکان کردووە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP