سیاسەتمەتداری ناوداری ئەمریكی ڕایدەگەیەنێت گەڕانەوە
بۆ ڕێككەوتنە ئەتۆمییەكە زۆر مەترسیداره و هاوكاتیش هیج جێگرەوەیەك بۆ ڕێككەوتنەكە
نییە.
لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ گۆڤاری سپێتكەیتەری بەریتانی
هێنری كیسنجەر وەزیری دەرەوەی پێشووتری ئەمریكا ڕایگەیاند: سەبارەت بە ڕێككەوتنە ئەتۆمییەكەی
نێوان ئێران و وڵاتانی ڕۆژئاوایی شك و گومانی هەیە و گەڕانەوە بۆ ڕێككەوتنەكە مەترسیدارە
و هیچ جێگرەوەیەكیش بۆ ڕێككەوتنەكە نییە.
كیسنجەر ڕاشیگەیاندووە: ڕێككەوتنەكە هەر لە سەرەتاوە
نوقسان و تەواو نەبوو و گۆڕینی لەپێناو ئامانجی دوژمن مەترسیدارە و من هەر لە سەرەتاوە
نیگەرانی ئەو ڕێككەوتنە بووم و ئێستاش نیگەرانم، هەرچەند من ناوەڕۆكی ڕێككەوتنەكەم
نەدیوە، بەڵام هیچ بەدیل و جێگرەوەیەك بۆ ڕێككەوتنەكە نییە.
كیسنجەر ئاماژەی بەوەشكردووە كە ئەگەر ئێران ببێتە
خاوەنی چەكی ئەتۆمی ئەوكات ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا نابێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP