دۆناڵد ترەمپ: ئێران پێش هێرشەکانمان هیچ بڕە یۆرانیۆمێکی لە بنکە ئەتۆمییەکانی نەگواستوەتەوە

جیهان
22:54 - 2025-06-29

دۆناڵد ترەمپ دەڵێت: ئێران پێش هێرشەکانمان هیچ بڕە یۆرانیۆمی نەگواستوەتەوە، هیچ کاتێکی لەبەردەستدا نەبووە بۆ گواستنەوەی.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، ئێران چەند هەفتەیەکی مابوو بۆ بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی، بەڵام ئێستا تاران چیتر بیر لە گەڕانەوە بۆ بەرنامە ئەتۆمییەکەی ناکاتەوە.
وتیشی، رەنگە سزاکانی سەر ئێران هەڵبگرین ئەگەر نیازپاکی نیشان بدات، هەروەها پیتاندن وشەیەکی خراپە و نابێت ئێران بەکاری بهێنێت.
ترەمپ ئاماژەی بەوەشکرد، چەند وڵاتێک دەیانەوێت بچنە ناو رێککەوتنەکانی ئیبراهیمی.
جێگەی ئاماژەیە، لە دوای هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران چەندنین لێدوانی جیاواز لەلایەن لێپرسراوانی ئەمریکا و ئێران سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدرێت و هەوڵەکان بەو ئاڕاستەیەن کە دانوستانەکان دەستپێبکاتەوە، بەڵام تا ئێستا هیچ وادەیەک بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان دیاری نەکراوە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP