نێرده‌ی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئێران كۆ ده‌بێته‌وه و جارێكی دیكه گفتوگۆ له باره‌ی
ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمی
ده‌كه‌نه‌وه.
تۆڕی "ئێن بی سی نیوز"، بڵاوی كرده‌وه،
ستیڤ ویتكۆف، نێرده‌ی دۆناڵد
تره‌مپ، سه‌رۆكی
ئه‌مه‌ریكا
بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست،
له چه‌ند
ڕۆژی داهاتوودا له باره‌ی
ڕێككه‌وتنی ئەتۆمی به‌رانبه‌ر
به كه‌مكردنه‌وه‌ی
سزاكانی سه‌ر ئێران، له‌گه‌ڵ
به‌رپرسانی ئه‌و
وڵاته كۆ دەبێتەوە.
ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه،
له چوارچێوه‌ی
هەوڵە دیپلۆماسییه‌كانه بۆ كۆنترۆڵكردنی ئاڵۆزییه‌كانی نێوان
واشنتن و تاران و كردنه‌وه‌ی
ده‌رگایه‌كه بۆ گفتوگۆ و دانوستانی ڕاسته‌وخۆ.
پێشتر، عه‌باس عراقچی،
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی
ئێران ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌ی
به شێوه‌یه‌كی
بنه‌ڕه‌تی
بۆ دووباره ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی
دانوستانه‌كان له‌گه‌ڵ
ئه‌مه‌ریكا
دووپات كردبووه‌وه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP