رافایل گرۆسی، بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی
نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی رایگەیاند، پێدەچێت ئێران بتوانێت لە ماوەی چەند مانگێکدا
دەست بە بەرهەمهێنانی یۆرانیۆمی پیتێنراو بکاتەوە، سەرەڕای ئەو زیانانەی كە لە هێرشەکانی
ئەمریکا و ئیسرائیل بەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی كەوتوە.
رافایل گرۆسی، لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ تۆڕی هەواڵی (سی بی سی
نیوز)ی ئەمریكی ڕایگەیاند، ئێران دەتوانێت لە ماوەی چەند مانگێکدا، كۆمەڵێك ئامێری
سەنتەرفیوژ بۆ بەرهەمهێنانی یۆرانیۆمی پیتێنراو كارپێبكەن.
ئاماژەی بەوەشكرد، نازانن یۆرانیۆمە پیتێنراوەكانی
ئێران لە كوێیە، رەنگە بەشێکی لە هێرشەکەدا لەناوچوبێت، بەڵام رەنگە هەندێکی دیكەشی
گواسترابێتەوە بۆ شوێنی دیكە. ئەوە دەبێت لە شوێنێکدا ڕون بکرێتەوە.
لە لایەکی دیکەوە، عەباس عێراقچی، وەزیری
دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، دوای 12 ڕۆژ لە شەڕ لەگەڵ ئیسرائیل دامەزراوە ئەتۆمییەکانی
ئێران زیانی بەرچاوی پێگەیشتوە، لە کاتێکدا دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دوپاتیکردەوە
کە بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەیان ساڵ دواکەوتوە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP