شەمخانی: ئاگاداربووین ئیسرائیل هێرشمان دەکاتەسەر

جیهان
12:15 - 2025-06-29


عەلی شەمخانی، راوێژکارى عەلى خامنەیی رێبەری باڵاى ئێران رایگەیاند، ئاگاداری وادەی هێرشی ئیسرائیل بوون بۆسەر وڵاتەکەیان، دەشڵێت، ئامانجی دانوستانەکان بۆ گەیشتن بە رێککەوتن نەبوون، بەڵکو بۆ نانەوەی پشێوی و وروژاندنی شەقام بوو.
شەمخانی لەیەکەم دیمانەى تەلەڤزیۆنیدا پاش بە ئامانجگرتنی لەلایەن ئیسرائیلەوە، رایگەیاند، ئێران ئاگاداری وادەی هێرشی ئیسرائیل بووە و پلانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی داناوە.
راوێژکارەکەی خامنەیی دەشڵێت، "بەهۆی ئەوەی زۆر ئازاری ئیسرائیلی داوە، هەوڵیانداوە تیرۆری بکەن".
شەمخانی ئاماژەی بەوەکردووە، "ئەنجامدانی دانوستان لەگەڵماندا بۆ گەیشتن بە رێککەوتن نەبوو، بەڵکو بۆ درووستکردنی پشێوی و خۆپیشاندان و وروژاندنی شەقامی ئێران بوو".
بەوتەی عەلی شەمخانی، ئیسرائیل هەوڵیداوە لە رێگەی هێرشەکانیەوە ئامادەکاریی بۆ یاخیبوون بکات، بەڵام گەلەکەیان ئەو پیلانەی پووچەڵکردووەتەوە.

شەمخانی هەر لەو دیمانەیەدا باس لە ساتەکانی پاش بۆردوومانکردنی ماڵەکەی دەکات و دەڵێت، بۆ ماوەی سێ کاتژمێر لەژێر داروپەردوودا ماوەتەوە و  بەو هۆیەوە چەند پەراسوویەکی شکاون.



بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP