به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی عیراق، ئاماری ئاگركه‌وتنه‌وه‌ی 6 مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ بڵاوده‌كاته‌وه‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، كه له‌و ماوه‌یه‌دا، زیاتر له 13 هه‌زار حاڵه‌تی ئاگركه‌وتنه‌وه له‌ته‌واوی پارێزگاكانی عیراق، جگه له‌هه‌رێمی كوردستان ڕوویانداوه.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردووه، ئه‌و ئاماره‌ی ڕایانگه‌یاندووه، ژماره‌ی ئه‌و حاڵه‌تانه‌یه كه له‌لایه‌ن تیمه‌كانی به‌رگری شارستانییه‌وه كۆنترۆڵ كراون، له‌كه‌رته‌كانی حكومی و مه‌ده‌نی و هاوبه‌ش.
ڕوونشیكردوه‌ته‌وه، كۆی گشتی ئه‌و حاڵه‌تانه، 13 هه‌زارو 600 حاڵه‌ت بوونه‌و، زۆرتریینی له‌به‌غدای پایته‌خت ڕوویانداوه. له‌ته‌واوی ئه‌و حاڵه‌تانه‌ش، توانراوه بڕی 105 ملیار دینار له‌سوتاندن ڕزگاربكه‌ن.
دوپاتشیكردوه‌ته‌وه، هۆكاری ئه‌و ڕووداوانه‌ی سوتان كه‌ڕوویانداوه، له‌سه‌دا 47یان به‌هۆی شۆرتی كاره‌باوه بووه‌و، هۆكاره‌كانی تریش ڕێژه‌كه‌ی تریان پێكهێناوه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP