وەفدێكی باڵای ئەمنی سەردانی مەخمور ده‌كات

کوردستان
10:52 - 2022-07-05


ئەمڕۆ سێ شەممە 5-7-2022، وەفدێكی باڵای ئەمنی بەمەبەستی تاوتوێكردنی بارودۆخی ئەمنی سەردانی قەزای مەخموریان كرد.

سەرچاوەیەكی ئەمنی لە هێزەكانی سوپای عیراق رایگەیاند: وەفدێكی باڵای ئەمنی بە سەرۆكایەتی ئەركانی سوپای عیراق و هەریەك لە جێگری ئۆپراسیۆنەكان و سەرۆكی هێزەكان و سەرۆكی ئەركانی سوپا عیراقی، بەمەبەستی تاوتوێكردنی بارودۆخی ئەمنی و دەزگای هەواڵگری ناوچەكە، سەردانی قەزاكەیان كرد و لەگەڵ سەرۆك ئەركانی پێشمەرگە كۆبوونەوە.

ئەمەش لە كاتێكدایە، لە چەند رۆژی رابردوودا هەمان وەفد لەگەڵ پێشمەرگە بەمەبەستی تاوتوێكردنی بارودۆخی ناوچەكە كۆبووەوە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP