رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانیی له‌عیراق ستایشی ئه‌و خزمه‌تگوزارییه ته‌ندروستیانه ده‌كات كه له‌نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی نه‌خۆشخانه‌ی شه‌هید دكتۆر هێمن پێشكه‌ش به توشبووانی كۆلێرا ده‌كرێت.
د.ئه‌حمه‌د زویتن نوێنه‌ری ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له‌عیراق له‌سه‌ردانێكدا بۆ شاری سلێمانی به‌شی فریاكه‌وتنی نه‌خۆشخانه‌ی شه‌هید دكتۆر هێمنی به‌سه‌ركرده‌وه بۆ له نزیكه‌وه ئاگاداربوون له هه‌وڵه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی حاڵه‌ته‌كانی سكچون و كۆلێرا كه‌به‌م دواییه زیادی كردووه.
له‌و سه‌ردانه‌دا نوێنه‌ری ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له‌عیراق له‌توتێكدا له‌ماڵپه‌ری رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له‌عیراق ستایشی ئه‌و خزمه‌تگوزاریه ته‌ندروستیانه‌ی كرد كه له‌و نه‌خۆشخانه‌یه پێشكه‌شی توشبووه‌كان ده‌كرێت و یارمه‌تیده‌ر بووه بۆ چاكبوونه‌وه‌ی سه‌رجه‌م تووشبووان له‌ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكی كه‌مدا.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP