هه‌زاران ته‌ن برنج گه‌یشته‌ عێراق

عێراق
12:19 - 2022-07-05



كه‌شتێیه‌كی بارهه‌ڵگر كه‌ هه‌زاران ته‌ن برنجی تایله‌ندی هه‌ڵگرتوه‌ گه‌یشته‌ عێراق و بڕیاره‌ له‌گه‌ڵ سەبەتەی پێنجەمی به‌شه‌خۆراکی هاووڵاتیاندا کە چاوه‌ڕوانده‌كرێت لە ئەمساڵدا دابەشبکرێت.

 له‌و باره‌یه‌وه‌، لەما موسەوی، بەڕێوەبەری کۆمپانیای گشتی بازرگانی خۆراک لە راگەیەندراوێکدا كه‌ ئەمڕۆ 5ی ته‌مووز بڵاویکردوەتەوە رایگه‌یاندوه‌،"  درەنگانی شەوی رابردو، کەشتی(Spar mira) بارهەڵگر گەیشتوەتە ناوچه‌ی ئیدلا، کە بڕی 43 هەزار تۆن، برنجی تایلەندی هەڵگرتوە، پشکنینی سەرەتایی بۆکراوە، چەند نمونەیەکیش ره‌وانه‌ی تاقیگەی بەشی کۆنتڕۆڵی جۆری کۆمپانیای خۆراکی بەغداد بەمەبەستی تەواوکردنی پشکنینەکان كراوه‌.
 
ئاماژەی بۆئەوەشکردوە،" لەدوای تەواوکردنی پشکنینەکان، رەوانەی بریکارەکانی خۆراک دەکرێت، بەمەبەستی دابەشکردنی لە سەبەتەی پێنجەمی خۆراک کە بڕیارە لە ئەمساڵدا دابەشبکرێت".
 
 



بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP