دواى 20 ساڵ له شاردنه‌وه‌ى ئۆتۆمبێله‌كه‌ى مه‌لا محه‌مه‌د عومه‌ر سه‌ركرده‌ى بزوتنه‌وه‌ى تاڵيبان له ژێر خاك، له چه‌ند رۆژى رابردوو كوره‌كه‌ى مه‌لا عومه‌ر شوێنى ئۆتۆمبێله‌كه‌ى باوكى ئاشكرا ده‌كات و بڕياريشيدا ئۆتۆمبێله‌كه له مۆزه‌خانه‌ى نيشتمانى له كابوڵ نمايشبكرێت.
پێش 20 ساڵ له‌گه‌ڵ ده‌سپێكى هێرشى ئه‌مريكا بۆ سه‌ر ئه‌فغانستان مه‌لا عومه‌ر به ئۆتۆمبێله تۆيۆتاكه‌ى له كابووڵه‌وه رۆيشت بۆ شارى زه‌بول و هه‌ر له‌و شاره‌ش ئۆتۆمبێله‌كه‌ی له‌ژێرخاك شاردرایه‌وه تاكو شوێنی مانه‌وه‌ی مه‌لا عومه‌ر ئاشكرا نه‌بێت
مه‌لا محه‌مه‌د عومه‌ر سه‌ركرده و رابه‌رى بزوتنه‌وه‌ى تاڵيبان بوو يه‌كێكيش بوو له‌و گه‌وره تيرۆريستانه‌ى كه داواكراو بوو له‌لايه‌ن ئه‌مريكاوه.
ساڵى 2015 هه‌واڵگرى ئه‌فغانستان بڵاوى كرده‌وه كه مه‌لا عومه‌ر له 2013 و له يه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانى پاكستان به‌نه‌خۆشى گيانى له‌ده‌ست داوه به‌ڵام تاكو ئێستا هيچ به‌ڵگه‌يه‌ك بۆ گيانله‌ده‌ستدانى ئه‌و تيرۆريسته نييه
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP