قوباد تاڵەبانی: بەداخین بۆ تێرۆرکردنی شینزۆ ئابێ، سەرۆک وەزیرانی پێشووی ژاپۆن

جیهان
18:29 - 2022-07-08

بەداخین بۆ تێرۆرکردنی شینزۆ ئابێ، سەرۆک وەزیرانی پێشووی ژاپۆن. ئەم رووداوە لەدڵەوە نیگەران و خەمباری کردین.

بەڕێز ئابێ نمونەی سەرکردەی دەستپاک، خۆشەویست، خەمخۆر و دڵسۆز بوو؛ کەسایەتیەکی مێژوویی بوو کە ژاپۆن لەسایەیدا چەندین کارەسات و قەیرانی تێپەڕاندوە و هەموو ژیانی خۆی بۆ خزمەتکردنی میللەتەکەی تەرخان کردبوو. 

کۆچکردوو چەندین جار چاوی بە سەرۆک مام جەلال کەوتووە و پێکەوە بەگرنگیەوە باسیان لە دۆخی هەرێمی کوردستان و عێراق و خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و چۆنییەتی دەرباز بوون لە گرفتەکان کردووە، بەندەش لەساڵی ٢٠٠٢ ئەو شەرەفەم پێ بڕا کە لە نزیکەوە چاوم پێی بکەوێت.

لەم کاتە دژوارەدا لەگەڵ خێزانەکەی و حکومەت و گەلی ژاپۆن دەبین و نیگەرانیی خۆمان بەگیانلەدەستدانی ئەم سەرکردە مەزنەی ژاپۆن دەردەبڕین کە رۆڵێکی گرنگیی لە پێشخستنی وڵاتەکەیدا بینی و بەکۆچکردنیشی جێگەی لەناو شانۆی سیاسیی جیهاندا دیاردەبێت.

قوباد تاڵەبانی 
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP