سەڵاحەدین دەمیرتاش به دووری نازانێت دوای ھەڵبژاردنە سەرۆکایەتی و پەرلەمانیەکەی تورکیا كه بڕیاره ساڵی داهاتوو به‌ڕێوه‌بچێت، پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدان(ئاك پارتی) كه ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكی وڵاته‌كه سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات ھەڵبەوەشێتەوە و پارتێک بە ناوی ئاک‌پارتی نەمێنێت.
"سەڵاحەدین دەمیرتاش" ھاوسەرۆکی پێشووتری پارتی دیموکراتی گەلان"ھەدەپە" لە پەیامێکدا رایگەیاندووە، سەرەڕایی بوونی هه‌ژاریی، گەندەڵی و ستەم و نادادیی، بە پێی ڕاپرسییەکان چاوەڕواندەکرێت ئاک‌پارتی لە ھەڵبژاردنی حوزەیرانی ٢٠٢٣ تەنها ٣٠% دەنگەکان بەدەستبھێنێت.
پرسیارش ده‌كات، كه ئاخۆ دوای ئه‌و ئه‌نجامه، ئاخۆ ئەو حزبە پەرتدەبێت و شتێک بە ناوی ئاک‌پارتی نامێنێت؟
ده‌میرتاش ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكردوه كه( لەسه‌ر ئاستی ئۆرگانی حزبی، له سەرۆکانی گشتیی پارتەکەوە تا وەزیرەکان، لە سەرۆکی لقی شار و شارۆچکەکانی حزبەکەوە تا رێکخەری هەموو ئاست و گەڕەکەکان، ئەوانەی کە لە دزییەوە تێوە نەگلان، لەوە زیاتر بەرگەیان نەگرت و ئاک پارتییان جێهێشتوه)
سه‌باره‌ت به دۆخی نێو پارته‌كه‌ی سه‌رۆكی توركیا، هاوسه‌رۆكی پێشووتری (هه‌ده‌په) باسی له‌وه‌كردوه، (ئەمڕۆ لەنێو هیچ ئۆرگانێكی ئاک پارتی دا خاوەن ئەرکێک نادۆزیتەوە خاوەن بەرژەوەندی کەسی و سوود و قازانج نەبێت، بە جۆرێک، به‌جۆرێك، لە مێشکی هەر بەرپرسێکی ئاکپارتیدا کە به‌یانیان دەچێتە نێو بینای حزبەکەی، لەبری پرسیاری ئەوەی (ئایا ئەمڕۆ دەتوانم چی بۆ حزبەکەم بکەم؟)، پرسیاری (لە کام تەندەر دەتوانم چەندم دەستبکەوێت؟) هەیە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP