به‌هۆی پشتیوانیكردنی گروپێكی دژ به ئێران، تاران بڕیاریدا به سه‌پاندنی سزا به سه‌ر ٦١ لێپرسراوی ئه‌مریكیدا و له‌نێو سزا دراوه‌كاندا، مایك پۆمپیۆ وه‌زیری پێشووی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا هه‌یه .
میدیاكانی ئێران بڵاویانكرده‌وه، سزاكان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێرانه‌وه سه‌پێندراون به‌هۆی پشتیوانی ئه‌و لیپرسراوانه‌ی ئه‌مریكا بۆ گروپی چه‌كداری "موجاهیدینی خه‌لق."
كه‌سانی دیكه كه سزاكانیان به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه بریتین له رودی جولیانی، پارێزه‌ری تایبه‌تی دۆناڵد تره‌مپ و جۆن بۆڵتن، راوێژكاری پێشووی ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مریكا.
سزاكان ڕێگه به ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران ده‌ده‌ن ده‌ست به‌سه‌ر ئه‌و سه‌روه‌ت و سامانانه‌دا بگرن كه لێپرسراوه ئه‌مریكییه سزادراوه‌كان له ئێران‌دا هه‌یانه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP