سریلانكا ـ سه‌رۆكی نوێی وڵات هەڵبژێردرا

جیهان
12:07 - 2022-07-20


دوای هه‌ڵاتنی گۆتابا راجاباكسا له‌ژێر فشاری خۆپیشاندانه‌ ناڕازییه‌كانی هاووڵاتیان، په‌رلەمانی سریلانكا لە كۆبوونەوەی خۆیدا رانیل ویكریمێسینگەی وه‌ك سەرۆكی نوێی وڵات هەڵبژارد.

رانیل ویكریمێسینگە -ی تەمەن 73 ساڵان لەلایەن پەرلەمانی سریلانكا به‌ به‌ده‌ستهێنانی 134 ده‌نگ وەك سەرۆكی نوێی وڵات هەڵبژێردرا. 

رانیل ماوەی چەندین ساڵ سەرۆكایه‌تی حكومه‌تی سریلانكای كردووه‌و لە دوایین كابینەشدا جگە لەوەی كە سەرۆك وەزیران بوو، هاوكات وەزیری دارایی سریلانكاش بووە. 

 رانیل  سیاسەتمەدار و پەرلەمانتار ساڵی 1949 دایكبووە ، لە بنەماڵەیەکی دەوڵەمەنده‌و به‌ لایه‌نگری خۆرئاوا ئه‌ژمارده‌كرێت، هه‌ر لە ته‌مه‌نی گەنجییەوە چووه‌ته‌ نێو گۆڕه‌پانی سیاسەت و چەندین پۆستی پێشپێردراوه‌، كه‌ دیارترینیان 6 جار سەرۆکی ئه‌نجومه‌نی وەزیران بووه‌. 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP