دوای دووڕۆژ له‌خواردنه‌وه‌ی په‌رداخێك ئاو له"ڕوباری پیرۆز" له‌سوڵتان پورلۆدی، (به‌هاجوانت مان) سه‌رۆك وه‌زیرانی هیندستان، به‌هۆی ئازاری گه‌ده‌وه ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كرا. به‌گوێره‌ی ئاژانسه‌كانی هیندستان، ئێواره‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی ڕابردوو، به‌هاجوانت مان، له‌ڕووباری پیرۆز له‌ناوچه‌ی سوڵتانپور لۆدی، په‌رداخێك ئاوی خواردوه‌ته‌وه، به‌ڵام دواتر له‌شوێنی نیشته‌جێبوونی خۆی له‌چاندیگار، توشی ئازارێكی توندی گه‌ده بووه، به‌هۆیه‌وه به‌فڕۆكه‌یه‌كی تایبه‌ت گواستراوه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه له‌دلهی. ئاماژه به‌وه‌شكراوه، پشكنینی ورد بۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی هیندستان كراوه‌و، له‌ئێستادا خراوه‌ته‌ژێر چاودێری وردی پزیشكییه‌وه‌و ماوه‌ی دوو ڕۆژه له‌نه‌خۆشخانه ماوه‌ته‌وه. پێشتر حكومه‌تی هیندستان، نه‌خۆشكه‌وتنی سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌نهێنی هێشته‌وه، كه‌به‌هۆی خواردنه‌وه‌ی په‌رداخێك ئاو له‌ڕوباری پیرۆز توشی بوو، به‌ڵام ڕاگه‌یاندنه‌كان هه‌رزوو پێیانزانی و، هه‌واڵه‌كه‌ش به‌یانی ئه‌مڕۆ بڵاوكرایه‌وه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP