ده‌سته‌ی نیشتمانی دیاریكردنی ده‌رمانی عێراق به‌كارهێنانی دوو ڤاكسینی تری دژه ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێی په‌سه‌ند كرد.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق رایگه‌یاند كه ده‌سته‌ی نیشتمانی هه‌ڵبژاردنی ده‌رمان بڕیاری دا به به‌كارهێنای ڤاكسینی ئیسترازنیكای به‌ریتانی و سینۆفارمی چینی به‌شێوه‌یه‌كی به‌په‌له بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ.
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه دێت كه له 27 كانوونی یه‌كه‌می 2020 وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق به‌شێوه‌یه‌كی له‌ناكاو بڕیاری به‌كارهێنانی ڤاكسینه‌كه‌ی كۆمپانیای فایزه‌ری دژی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ دا.
به‌پێی دوایین ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق تا ئێستا 609 ھه‌زار و 29 كه‌س تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و له‌و ژماره‌یه‌ش 12 ھه‌زار و 953 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و 571 ھه‌زار و 198یش چاكبوونه‌ته‌وه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP