ژاپۆن یه‌كه‌م بڕیاری له‌سێداره‌دانی جێبه‌جێ‌ كرد

جیهان
15:55 - 2022-07-26


ژاپۆن لەئەمساڵدا یەكەمین بڕیاری لەسێدارەدانی به‌سه‌ر تاوانبارێكدا جێبەجێكرد كە به‌ كوشتنی حەوت كەس تۆمه‌تباره‌.  

ئه‌و تاوانبارە كه‌ ناوی تۆمۆهیرۆ كاتۆ-یە ساڵی 2008 لە هێرشێكدا حەوت هاووڵاتی ژاپۆنی كوشتبوو.

تۆمۆهیرۆ بە ئۆتۆمبێلەكەی خۆی پەلاماری ژمارەیەك هاووڵاتی دابوو لە یەكێك لەشەقامەكانی تۆكیۆ و پاشان بە چەقۆ هێرشیكردبووە سەر هاووڵاتیان.

یوشیهیسا فۆرۆكاوا وەزیری دادی ژاپۆن وێڕای پشتڕاستكردنەوەی هەواڵە ڕایگەیاند: تاوانبار ساڵی 2008 لە هێرشێكدا حەوت كەسی كوشت و ئەمەش كۆمەڵگەی ژاپۆنی نیگەران كرد. 

لە ژاپۆن هەر كەسێك بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ دەربچێت تاوانبار و بنەماڵەی تاوانبار لە كاتی جێبەجێكردنی بڕیاری لەسێدارەدان ئاگادار ناكرێنەوە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP