یه‌كێتی له‌ به‌غداوه‌ به‌دواداچون بۆ كێشه‌كانی كه‌رتی ته‌ندروستی خورماتوو ده‌كات

تەندروستی
10:47 - 2022-07-28

به‌مه‌به‌ستی خسته‌ڕووی كێشه‌ ته‌ندروستییه‌كانی قه‌زای خورماتووكه‌ریم شكور، جێگری سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق و به‌یاوه‌ری  په‌رله‌مانتار گه‌یلان قادر، سه‌ردانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراقیان كرد و له‌لایه‌ن  هانی موسا العقابی وه‌زیری ته‌ندروستییه‌وه‌ پێشوازییان لێكرا.

مه‌ڵبه‌ندی ١٦ ی حه‌مرینی (ی ن ك)  له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا رونیكردوه‌ته‌وه‌، له‌ سه‌ردانه‌كه‌دا سه‌رجه‌م ئه‌و كێشه‌و گرفتانه‌ خرانه‌ به‌رده‌م   وه‌زیری ته‌ندروستی كه‌ بریتی بوون له‌  وه‌ستانی پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌رانی كه‌رتی ته‌ندروستی خورماتوو، هه‌روه‌ها ئه‌و نه‌خۆشخانه‌ ته‌واونه‌كراوه‌ی قه‌زای خورماتوو كه‌ چه‌ندین ساڵه‌ كاركردن تێیدا وه‌ستاوه‌، له‌گه‌ڵ دابینكردنی پێویستییه‌كانی نه‌خۆشخانه‌ی گشتی خورماتوو، 
له‌به‌رامبه‌ریشدا   وه‌زیری ته‌ندروستی به‌ڵێنیدا به‌پێی توانا چاره‌سه‌ری سه‌رجه‌م كێشه‌كانی كه‌رتی ته‌ندروستی قه‌زاكه‌ بكات.



بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP

بەپەلە