وه‌ك ئاشكرایه به‌گشتی سه‌وزه‌كان بۆ ته‌ندروستی گرنگ و به‌سوودن، به‌ڵام هه‌ندێكیان سوودی ئێجگار گرنگ و ناوازه‌یان هه‌یه، له‌وانه‌یش ( پیاز) كه هه‌ندێك كه‌س به‌هۆی بۆنه‌كه‌یه‌وه ڕقیان لێیده‌بێته‌وه ، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وه بزانرێت پیاز ده‌وڵه‌مه‌نده به چه‌ندین ڤیتامین و مادده‌ی خۆراكی كه گرنگن بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ. لێره‌شدا چه‌ند سوودێكی باسده‌كه‌ین.
ده‌وڵه‌مه‌نده به ڤیتامین و كانزاكان یه‌كێك له گرنگترین سووده‌كانی پیاز ئه‌وه‌یه كه رێژه‌یه‌كی زۆر له ڤیتامین و كانزاكانی تێدایه؛ له‌وانه‌یش ڤیتامین سی كه دژه ئۆكسێنه‌رێكی به‌هێزه و به‌شداره له ڕێكخستنی ته‌ندروستی كۆئه‌ندامی به‌رگری له‌ش و به‌رهه‌مهێنانی كۆلاجین و چاككردنه‌وه‌ی خانه‌كان و هه‌ڵمژینی ئاسن.
به‌سووده بۆ ته‌ندرووستی دڵ پیاز دژه ئۆكسێنه‌ره و به‌ره‌نگاریی هه‌وكردنه‌كان ده‌بێته‌وه و ئاستی كۆلیسترۆڵ رێكده‌خات، به‌مه‌ش مه‌ترسی تووشبوون به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ كه‌مده‌بێته‌وه.
مه‌ترسی توشبوون به شێرپه‌نجه كه‌مده‌كاته‌وه پیاز ڕێگری ده‌كات له گه‌شه‌كردنی خانه شێرپه‌نجه‌ییه‌كان؛ توێژینه‌وه‌یه‌ك ده‌ریخستووه، ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام پیاز ده‌خۆن ئه‌گه‌ری تووشبوونیان به شێرپه‌نجه‌ی گه‌ده به‌ڕێژه‌ی 22% كه‌متره به به‌راورد له‌گه‌ڵ كه‌سانی دیكه، له توێژینه‌وه‌یه‌كی دیكه‌دا كه له ساڵی 2015 ئه‌نجامدراوه ده‌ركه‌وتووه په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێز له‌نێوان خواردنی پیاز و كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری تووشبوون به شێرپه‌نجه‌ی گه‌ده هه‌یه به‌تایبه‌ت شێرپه‌نجه‌ی گه‌ده و كۆئه‌ندامی هه‌رس؛
ته‌ندروستی چاو ده‌پارێزێت پیاز سوودێكی زۆری هه‌یه بۆ ته‌ندروستی چاو، توێژینه‌وه زانستییه‌كانی ئه‌م دواییه ده‌ریانخستووه پیاز، هه‌وكردن و تووشبوون به ئاوی سپی چاو كه‌مده‌كاته‌وه و له هه‌مان كاتدا گه‌شه‌كردنی تێكچوونی ڕه‌نگی چاو كه په‌یوه‌ندی به ته‌مه‌نه‌وه هه‌یه خاو ده‌كاته‌وه.
ئاسانكاری ده‌كات بۆ پرۆسه‌ی هه‌رسكردن پیاز ده‌وڵه‌مه‌نده به‌ڕیشاڵ كه پڕۆسه‌ی هه‌رسكردن ئاسان ده‌كات، هه‌روه‌ها به‌هۆی دژه ئۆكسێنه‌ره‌كانه‌وه ڕیخۆڵه‌كان ته‌ندرووستده‌كات و ژماره‌ی به‌كتریا سودبه‌خشه‌كانی تێدا زیاد ده‌كات، كه یارمه‌تی پاككردنه‌وه‌ی گه‌ده و ڕیخۆڵه‌كان ده‌دات و ڕزگاریان ده‌كات له‌و ژه‌هرانه‌ی له‌ناوه‌وه كۆبوونه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها گه‌ده ده‌پارێزێت له مه‌ترسییه‌كانی تووشبوون به ترشه‌لۆك و برین و هه‌وكردن.
وه‌رگێڕانی/ كه‌میله عوسمان
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP