خوێندكارێك كه
دادگا بهتاوانی هاوكاریكردنی بكوژ سزای له سێدارهدانی بهسهردا سهپاندووهو
له ئێستادا لە چاکسازی گەورانی هەولێردا زیندانییه، بڕوانامەی بەکالۆریۆسی له
بهشی (كارگێڕیی كار) بە پلەی نایاب بەدەستهێنا.
سزادراوەکە كه ناوی "س، س، ص" خوێندکاره
لە زانکۆی لوبنانی فەرەنسی، برایەکی لە لێدوانێکیدا دهڵێت: "براکەم بە تۆمەتی
هاوکاری بکوژ بە لەسێدارەدان سزادراوە و ماوەی شەش ساڵ دەبێت دەستگیرکراوە، سەرەتا
لە ئاسایشی هەولێر بوو، دواتر نێردرایە چاکسازیی گەورانی هەولێر."
دەشڵێت "براکەم پێشتریش زیرەک بووە، بەڵام
بەوشێوەیە نەبووە کە ئێستا ئەو پلەیهی بەدەستهێناوە، بەردەوام دەیگوت حەز دەکەم
پلەی یەکەم بەدەستبهێنم، ئەو ئێستا گۆڕاوە، داوا دەکەین حکومەتی هەرێمی کوردستان
سزاکەی کەم بکاتەوە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP