له‌نێو ئه‌و پێكهاته ڕووهكییه زۆرانه‌ی كه ئه‌مڕۆ له به‌رهه‌مه‌كانی چاودێری پێستدا به‌كارده‌هێنرێن، ئالۆڤێرا گشتگیرترین و باوترینه.
ئالۆڤێرا توانای چاككردنه‌وه‌ی برین و سووتاوی هه‌یه. جێڵی ئالۆڤێرا شێداركه‌ره‌وه‌یه‌كی سروشتی به‌هێزه و ڕێگری ده‌كات له وشكبوونه‌وه ده‌گرێت.و توانای ڕاگرتنی شێی پێست باشتر ده‌كات. هه‌روه‌ها خانه مردووه‌كانی پێست نه‌رم ده‌كات و لایان ده‌بات و پێست نه‌رمتر و گه‌شاوه‌تر ده‌كات. به‌و پێیه‌ی دژه ئۆكسێنه‌رێكی به‌هێزه،ئه‌لۆڤێرا ده‌ركه‌وتنی نیشانه‌كانی پیربوون له‌سه‌ر پێست دواده‌خات.
لێره‌دا چه‌ند سوودێكی دیاری جێڵی ئالۆڤێرا بۆ پێست باسدهكهین:
جۆری پێستت هه‌رچییه‌ك بێت، ئالۆڤێرا ده‌توانێت بۆت ببێت به ئیلهامبه‌خشێك . چونكه ئه‌نجامێكی سه‌رنجڕاكێشی له‌سه‌ر پێست هه‌یه چ ئه‌و پێسته‌ی به‌هۆی تیشكی خۆره‌وه شێداری له‌ده‌ستداوه و تێكچووه ، یان ئه‌و پێسته‌ی گرفتی زیپكه و شوێنه‌واره‌كانی زیپكه‌ی هه‌یه.
سیرۆمی ئالۆڤێرا بۆ پاراستنی پێستت له زیانه‌كانی تیشكی خۆر:
سیرۆمهكان به‌زۆری فۆرمولاسیۆنی ئاوین. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئالۆڤێرا ڕێژه‌یه‌كی زۆر ئاوی تێدایه و به شێوه‌یه‌كی سروشتی ده‌وڵه‌مه‌نده به ڤیتامین و دژه ئۆكسێنه‌ره‌كان - ده‌توانێت پێستت گه‌نج بكاته‌وه و پێكهاته‌كه‌ی باشتر بكات، هه‌روه‌ها. به‌كارهێنانی به‌رده‌وامی ئالۆڤێرا وه‌ك سیرۆم واده‌كات پێستت به دره‌وشاوه‌یی و گه‌نجی بمێنێته‌وه، جگه له‌وه‌ش ده‌توانێت پێستت له تیشكی سه‌روو بنه‌وشه‌یی خۆر بپارێزێت.
شێوازی به‌كارهێنان: دوای پاككردنه‌وه‌ی شه‌ربه‌تی ئالۆڤێرا ڕۆژانه دوو جار له پێستتی بده، دوای ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی نیو كاتژمێر به‌جێی ده‌هێڵیت به ئاو بیشۆ.
ئالۆڤێرا بۆ ماسكی ده‌موچاو: یه‌ك كه‌وچك ئاردی نۆك و دوو كه‌وچكی چا ماست و یه‌ك كه‌وچك جێڵی ئالۆڤێرا به‌باشی تێكه‌ڵ بكه و بیده له ده‌موچاوت و دوای ٣٠ خولهك بیشۆ ئه‌مه واده‌كات پێستی ده‌موچاوت نوێ ببێته‌وه.
ئالۆڤێرا بۆ نه‌هێشتنی زیپكه ٤٠ میلی‌لیتر ئاوی كانزایی و سێ كه‌وچكی چا جێڵی ئالۆڤێرا و دوو دڵۆپ زه‌یتی دار چا له‌نێو شووشه‌یه‌كی بچووكی سپرادا تێكه‌ڵ بكه و باش بیشڵه‌قێنه.و به به‌نه‌رمی بیپرژێنه ئه‌و شوێنانه‌ی كه زیپكه‌یان هه‌یه.
وه‌رگێڕانی/كه‌میله عوسمان
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP