وه‌زیری پێشمه‌رگه و وه‌فدێكی یاوه‌ری له به‌ریتانیا، له‌گه‌ڵ وه‌زیری هێزه چه‌كداره‌كان و راوێژكاری به‌رگری به‌ریتانیا كۆبوونه‌وه‌و شه‌ڕی دژی تیرۆر له عێراق و مه‌ترسییه‌كانی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش تاوتوێكرا.
هه‌ردوولا هاوڕابوون، كه داعش هێشتا له‌سه‌ر ئاسایش و سه‌قامگیریی عێراق و ناوچه‌كه‌و جیهانیش هه‌ڕه‌شه‌و مه‌ترسییه‌كی ڕاسته‌قینه‌یه،
هاوكات پشتگیری و هاریكاریی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ عێراق و هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه و له‌ناوبردنی به‌پێویست له‌قه‌ڵه‌م درا.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، وه‌زیری هێزه چه‌كداره‌كانی به‌ریتانیا، جه‌ختی له به‌رده‌وامیی به‌شداری و ئه‌ركی هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش كردۆته‌وه‌و هه‌موو پشتگیرییه‌كی بۆ عێراق و هه‌رێمی كوردستان و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی تیرۆردا راگه‌یاندووه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP