تایوان داوای راگرتنی مانۆره سه‌ربازییه‌كه‌ی چین ده‌كات
سۆ تیسنگ چانگ سه‌رۆك وه‌زیرانی تایوان داوا له چین ده‌كات مانۆره سه‌ربازییه‌كانی رابگرێت
سه‌رۆك وه‌زیرانی تایوان رونیكردوه‌ته‌وه وڵاتی چین هه‌وڵیداوه ئاشتی و سه‌قامگیریی هه‌رێمایه‌تی تێكبدات ئه‌ویش له‌رێی ئه‌نجامدانی مانۆری سه‌ربازی و داواشی له‌و وڵاته‌كرد به‌زوترین كات ئه‌و مانۆرانه رابگرێت
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردووه چین له‌ڕێی ئه‌و نمایشه سه‌ربازییه‌ی ئه‌نجامی ده‌دات ده‌یه‌وێت ئیراده‌ی گه‌لی تایوانه بروخێنێت
به‌رپرسانی چین تایوان به‌به‌شێك له ولاته‌كه‌یان ده‌زانینن و به‌هۆی سه‌ردانه‌كه‌ی ناسی پیلۆسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا بۆ تایوان ،ده‌ستكردووه به مانۆرێكی سه‌ربازی له‌ده‌وروبه‌ری ئه‌و ودورگه‌یه و هاوكات به‌هۆی ئه‌و سه‌ردانه‌وه چه‌ندین رێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا هه‌ڵپه‌سارد
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP