ئه‌ندازیاری خۆراك هۆشداری له‌به‌كارهێنانی كارتۆن بۆ هه‌ڵگرتن و گواستنه‌وه‌ی سه‌مون له سه‌مونخانه‌كان ده‌دات و راشیده‌گه‌یه‌نێت، "ئه‌گه‌ر سه‌مون ئه‌گه‌ر بكرێته كارتۆنه‌وه ڕێگه خۆشكه‌ره بۆ كه‌شه‌ی كه‌ڕو به‌هۆی گه‌رمیه‌وه شێ دروستده‌بێت، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری زۆر له‌سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ دروستده‌كات".
له‌شكر حه‌مید ئه‌ندازیاری خۆراك له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ستى ده‌زگاى ميديايى كه‌ركوك كه‌وتوه رايگه‌ياند : "له ڕوی ته‌ندروستیه‌وه كارتۆن (كارتۆنی مۆز) زۆر ناته‌ندروسته بۆ هه‌ڵگرتن و گواستنه‌وه‌ی سه‌مون له فڕنی سمونه‌كان و دوكانی فرۆشتنی شاورمه‌و له‌فه‌كان، چونكه ئه‌و كارتۆنانه‌وه پێویسته ته‌نها یه‌كجار به‌كاربێت بۆ گواستنه‌وه‌ی مۆز نه‌ك سمون چونكه سه‌مون ئه‌گه‌ر بكرێته كارتۆنه‌وه ڕێگه خۆشكه‌ره بۆ كه‌شه‌ی كه‌ڕو به‌هۆی گه‌رمیه‌وه شێ دروستده‌بێت، به‌و هۆیه‌وه كه‌ڕو له‌ناو كارتۆنه‌كه‌دا گه‌شه ده‌كات ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ".
راشیگه‌یاندوه، "به‌هۆی به‌كارهێنانی ڕۆن بۆ دروستكردنی سمون له‌كاتی به‌كارهێنانی به‌شێك له چه‌وریه‌كه، كارتۆنه‌كه چه‌وری ده‌گرێت و پیسی و پاشه‌ڕۆ هه‌ڵده‌گرێت و به‌كتریا له‌سه‌ری گه‌شه ده‌كات له‌كاتی دوباره به‌كارهێنانی بۆ سمون به‌كتریاكه ده‌گوێزێته‌وه بۆسمونه‌كه له‌گه‌ڵ پاشه‌رۆ".
له‌شكر حه‌مید ده‌شڵێت، "هۆكارێكی تری ناته‌ندروستی ئه‌و كارتۆنانه ئه‌وه‌یه له‌ناو فڕنه‌كان یان له‌ده‌ره‌وه‌ی فڕنه‌كان له شوێنی نه‌گونجاو داده‌نرێن زۆرجار پشیله‌و مشك و حشرات له‌ناو كارتۆنه‌كه یاری ده‌كه‌ن".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، "پێویسته فڕنه‌كان و دوكانی له‌فه‌كان به‌هیچ جۆرێك كارتۆنی مۆز یان كارتۆن به‌كارنه‌هێنن به‌ڵكو سمونه‌كه سارد بكه‌نه‌وه دواتر له‌ڕێگه‌ی بۆكسی پلاستیكی داخراو بگوێزرێته‌وه به‌رده‌وام پاك بكرێته‌وه".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP