کارگێڕان و ئەندامانى مەکتەبى سیاسى، پشتیوانى خۆیان بۆ لێپرسراوى مەڵبەندى دراساتى گشتى دوپاتدەکەنەوە

کوردستان
20:33 - 2022-08-10

کارگێڕان و ئەندامانى مەکتەبى سیاسى، پشتیوانى خۆیان بۆ لێپرسراوى مەڵبەندى دراساتى گشتى دوپاتدەکەنەوە

ئەمڕۆ چوارشەمە ڕێکەوتى (2022/8/10) د. یوسف گۆران لێپرسراوى مەڵبەندى دراساتى گشتى (ی.ن.ک) لە سلێمانى، لە دوو دیدارى جیادا پێشوازی کرد لە هەریەک  (ئاسۆ مامەند) کارگێڕى مەکتەبى سیاسى، (رزگار حاجى حەمە) ئەندامى مەکتەبى سیاسى، (جەزا سەید مەجید) ئەندامى سەرکردایەتى و لێپرسراوى مەڵبەندى یەکى سلێمانى.

لە دیدارێکدا هەریەک لە هەڤاڵان پشتگیرى و پاڵپشتى خۆیان بۆ لێپرسراوى نوێى مەڵبەندى دراساتى گشتى دوپاتکردەوە، لەبەرامبەریشدا د. یوسف گۆران سوپاسى ئەم پشتگیرى و پشتیوانیەى کردن و بەڵێنى دوپاتکردەوە وەک هەمیشە بۆ خزمەتى خەڵک و یەکێتى نیشتمانى کوردستان بەردەوام دەبێت.

لەبەشیکى دیکەى دیدارەکەدا بارودۆخى سیاسى هەرێمى کوردستان بەگشتى و دواین پێشهات و ڕوداوەکانى پرۆسەى سیاسى لە عێراق و هەنگاوەکان بە ئاراستەى گەیشتن بە ڕێککەوتن و چارەسەر گفتوگۆیان لەبارەوە کرا.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP