وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێم دوا واده‌ی بۆ ڕاده‌ستكردنی چه‌كی بێموڵه‌ت دیاریكرد‌و ڕایگه‌یاند ئاماده‌كاری كراوه ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌هێزه‌كانی ناوخۆ‌و پۆلیس كار ده‌كه‌ن، له‌دوای ده‌وامی ڕه‌سمی چه‌كه‌كانیان له‌شوێنێكی تایبه‌ت دابنێن.
د. هێمن میرانی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی دیوانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ ڕایگه‌یاند، هه‌موو شوێنه ڕه‌سمی و ناڕه‌سمییه‌كانی فرۆشتنی چه‌كی بێمۆڵه‌ت داخراون، له‌جێگه‌ی ئه‌وه شوێنێكی مۆدێرن دابین ده‌كرێت و، به‌شێوه‌یه‌كی سنوردار كڕین و فرۆشتن و چاككردنه‌وه‌ی چه‌كی تێیدا ئه‌نجام ده‌درێت.
وتیشی: ژماره‌ی ئه‌و چه‌كانه‌ی ده‌ستی به‌سه‌رداگیراوه زۆر نیین ماوه‌ی ساڵێكیش دانراوه بۆ ئه‌وه‌ی هاوڵاتییان چه‌كه بێمۆڵه‌ته‌كانیان ڕاده‌ست بكه‌ن.
ئه‌وانه‌شی له‌هێزه‌كانی ناوخۆ‌و پۆلیس كارده‌كه‌ن، تا له‌دوای ده‌وامی ره‌سمی چه‌كه‌كانیان له‌شوێنێكی تایبه‌ت دابنێن و ماوه‌ی ساڵێكیش دانراوه بۆ پرۆسه‌ی دروستكردنی كۆگای چه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی ده‌وامیان ته‌واو ده‌بێت چه‌كه‌كانیان دابنێن تاوه‌كو ده‌گه‌ڕێنه‌وه ده‌وامی خۆیان.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP