له پاركی شاری قه‌ڵادزێ، كه‌شتی نوحی تایبه‌ت به یاریی منداڵان تێكشكاو به‌هۆیه‌وه 12 منداڵ برینداربوون، ته‌ندروستیی ڕاپه‌ڕینیش ده‌ڵێت، باری ته‌ندروستیی سه‌رجه‌م منداڵه‌كان باشه.
له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ته‌ندروستیی ڕاپه‌ڕین ڕایگه‌یاند، "له ئه‌نجامی كه‌وتنی یارییه‌كی منداڵان له پاركی شار له قه‌ڵادزێ 12 منداڵ برینداربوون و گه‌یه‌ندرانه فریاكه‌وتنی نه‌خۆشخانه‌ی فێركاری شه‌هیدانی قه‌ڵادزێ و كاری پێویستیان بۆ كرا. "
ده‌شڵێت باری ته‌ندروستی سه‌رجه‌م برینداره‌كان باشه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP