موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر پێش دەستپێکردنەوەی خۆپیشاندانی ئەمڕۆی لایەنگرانی رەوتەکەی پەیامێکی ئاراستەی لایەنگرانی چوارچێوەی هەماهەنگی کرد و رایگەیاند، دەستی برایەتی بۆ ئێوە نەک بۆ سەرکردەکانتان درێژ دەکەین و داوا دەکەین خۆپیشاندانتان لەپێناو چاکسازی بێت، نەوەک پارێزگاری لەو حکومەتانەی هیچ سودێکیان بۆ ئێوە نەبو.
موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر، ئەمڕۆ هەینی، لە پەیامێکدا بڵاویکردەوە،"ئێمە و لایەنگرانی چوارچێوەی هەماهەنگی ناکۆک نین لە بونی گەندەڵی لە وڵاتەکەدا، ئێمە لەگەڵ سەرکردەکانیان ناکۆکین، خۆپیشاندانی ئێمە لەپێناو ئێوەشدایە، جێگەی سەرسوڕمانە پشتیوانییەکانتان لەگەڵ ئێمەدا نییە لەپێناو رزگارکردنی وڵات کە لەلایەن داگیرکارو و تیرۆر و گەندەڵییەوە دیل کراوە".
لەبەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا هاتوە،"با خۆپیشاندانتان لەپێناو چاکسازیدا بێت و با بۆ پشتیوانی لە ئەو حکومەتانە نەبێت کە هیچ سودێکیان بۆ عێراق نەبوە، ئێوە کەرامەت و ئازادی و ئاسایش و سەلامەتی و چاکسازیتان ناوێت هەر وەک ئەوەی ئێمە داوای دەکەین؟ بۆ به‌هره له پێشه‌واتان حوسێن وه‌رناگرن له باره‌ی چاكسازیی و روخانی ده‌وڵه‌تی یه‌زید، نه‌ك پاراستنی شكۆی".
هه‌روه‌ها سەدر نوسیویەتی،"ئه‌گه‌ر ئێوه ئه‌م داوایه ره‌تده‌كه‌نه‌وه، ئه‌وا، بزانن كاتێك ئێوه خۆپیشاندانتان كرد و مانتان گرت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پێتان ده‌وت ساخته‌كاری هه‌ڵبژاردن، ئێمه نه‌مانویست خۆپیشاندان بكه‌ین و مانبگرین هاوكات له‌گه‌ڵ ئێوه‌دا، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ده‌مانتوانی ئه‌و كاره بكه‌ین".
لەکۆتایی پەیامەکەشدا ئاشکرایکردوە،"ئه‌گه‌ر بڕیارتان دا خۆپیشاندان بكه‌ن هاوكاتی خۆپیشاندانی چاكسازی، ئه‌وا با خۆپیشاندانه‌كه‌تان ئاشتیانه بێت و ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی بپارێزن و عێراق له هه‌مو ناو و نازناوێكی دیكه گه‌وره‌تره. ده‌ستی دۆستایه‌تیمان بۆ جه‌ماوه‌ری چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی درێژ ده‌كه‌ین نه‌ك بۆ سه‌ركرده‌كانی، ده‌مانه‌وێت چاكسازی بكه‌ین له‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی تیا كراوه، رێبازمان رێبازی مه‌رجه‌عه‌كه‌مانه، ئه‌گه‌ریش ره‌تیده‌كه‌نه‌وه، ئه‌وا ئێمه به‌رده‌وامین له هه‌وڵی چاكسازانه‌مان و گوێڕایه‌ڵی فه‌رمانی خودا و خۆشه‌ویستیمان بۆ سه‌روه‌ری چاكسازی و خۆشه‌ویستیمان بۆ نیشتیمان هه‌یه"
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP