لەنێو شه‌هیدانی تەقینەوەكەی بەغدا كوردێكیان تێدایه‌

عێراق
16:21 - 2021-01-21

یەكێك لەو كەسانەی لەنێو تەقینەوەكەی بەغدا كوژراوە، بۆ فرۆشتنی هەنگوین چووبوویە بازاڕەكە، بەڵام بەهۆی تەقینەوەكە گیانی لەدەستداوە.

غازی حازم، تەمەن ٤٥ ساڵ،خەڵكی پارێزگای دهۆك كە نزیكەی دە ساڵە لەگەڵ دوو كوڕی خۆی لە شاری بەغدا ئیشی فرۆشتنی هەنگوین دەكات، ئەمڕۆ لە تەقینەوەكانی بەغدا گیانی لە دەستدا.

ئامەد كەمال، برازای قوربانییەكە دەڵێت:"مامم  چوار ڕۆژ لەمەوبەر هەندێك هەنگوینی بردووە بۆ بەغدا ئەمڕۆ ویستوویەتی لە بازاڕ بیفرۆشێت، بەڵام لەكاتی تەقینەوەكەدا بەركەوتووە و بەهۆیەوە گیانی لەدەست داوەو لە ئێستادا خزمان بەرەو بەغدا رۆیشتون بە مەبەستی گەڕاندنەوەی تەرمەكەی بۆ كوردستان"

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP