ئیداره‌ی ڕاگه‌یاندنی وزه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، هاورده‌كردنی نه‌وت له ماوه‌ی هه‌فته‌ی رابردودا له عێراقه‌وه بۆ ئه‌مریكا كه‌مبونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینیوه و گه‌یشتوه‌ته 163 هه‌زار به‌رمیل له‌ڕۆژێكدا ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه له هه‌فته‌ی ڕابردودا ڕۆژانه 181 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له‌عیراقه‌وه هه‌نارده‌ی ئه‌مریكا كراوه.
ئیداره‌ی راگه‌یاندنی وزه‌ی ئه‌مریكا له راپۆرتێكدا بڵاویكرده‌وه، تێكڕای هاورده‌ی نه‌وتی خاوی ئه‌مریكا له ماوه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردودا له هه‌شت وڵاته‌وه رۆژانه پێنج ملیۆن و 304 هه‌زار به‌رمیل بوه، ئه‌مه‌ش 188 هه‌زار به‌رمیل له رۆژێكدا به‌راورد به هه‌فته‌ی پێش‌و كه‌میكردوه، له‌كاتێكدا هه‌فته‌ی پێشتر پێنج ملیۆن و 493 به‌رمیل هاورده‌ی ئه‌مریكا كراوه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP