ره‌نگه پێش نه‌خۆشی شه‌كره‌ی جۆری دووه‌م چه‌ند نیشانه‌یه‌ك ده‌ربكه‌وێت، كه پزیشكان و پسپۆڕان پێی ده‌ڵێن "زیادبوونی شه‌كره"، كه ره‌نگه بۆ ساڵانێك به‌رده‌وام بێت پێش ئه‌وه‌ی تووشی نه‌خۆشی شه‌كره بێت. هه‌رچه‌نده‌ئه‌نجامی پشكنینی حاڵه‌ته‌كه له‌كاتی به‌ڕۆژوبوونی كه‌سه‌كه ئاسایی ده‌رده‌كه‌وێت، به‌ڵام كاتێك پشكنینه‌كان دوای نانخواردن ئه‌نجامده‌درێن له‌وانه‌یه ئه‌نجامێكی كه‌مێك به‌رزتر پیشان بده‌ن.
به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه‌كان وا دیاره نیوه‌ی نه‌خۆشانی شه‌كره ئاگاداری باری ته‌ندروستی خۆیان نه‌بن و د‌رك به كاریگه‌رییه‌كان نه‌كن، هه‌ربۆیه هیچ سیسته‌مێك په‌یره‌و ناكه‌ن بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ئاستی شه‌كری خوێن و خۆپاراستن له نه‌خۆشی.
توێژینه‌وه‌كان چه‌ند نیشانه‌یه‌كیان ئاشكرا كردووه كه ره‌نگه رێنمایی سه‌ره‌تایی نه‌خۆشی شه‌كره له جۆری دووه‌م بكه‌ن، له‌وانه‌ش نیشانه‌كانی پێست، بۆیه پێویسته مرۆڤ له‌كاتی ده‌ركه‌وتنیدا سه‌ردانی پزیشك بكات.
په‌ڵه‌ی پێست ئه‌م حاڵه‌ته به قنچكه‌ی ورد به‌رز هاوشێوه‌ی زیپكه ده‌ست پێده‌كات كه دواتر ده‌گۆڕێت بۆ په‌ڵه‌ی پێستی ئاوساو و ڕه‌ق په‌ڵه‌كان زه‌رد سوور یان قاوه‌یی ده‌بن.
ئه‌گه‌ر نیشانه‌كانی له شێوه‌ی په‌ڵه‌ی سوور و ئاوساو و ڕه‌ق له‌سه‌ر قاچه‌كان ده‌ربكه‌ون، پێی ده‌وترێت لیپۆید كرۆسیس، كه پێستی ده‌وروبه‌ری وه‌ك پۆرسه‌لین بریقه‌دار ده‌رده‌كه‌وێت و زۆرجار ده‌بێته هۆی خوران و ئازار.
نیشانه‌كانی چه‌ناگه و مل په‌ڵه‌یه‌كی ره‌ش له پێستی مل و چه‌ناگه، یان شوێنێكی تر مانای ئه‌وه‌یه كه ئه‌نسۆلینت زۆره له خوێنتدا، كه زۆرجار نیشانه‌یه بۆ پێش نه‌خۆشی شه‌كره
بۆدڵنیابوونه‌وه‌ش باشتروایه سه‌ردانی پزیشكی پسپۆڕبكه‌یت.
و/كه‌میله عوسمان
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP