عربي
Nilesat: Freq: 11564 - S.Rate: 27500 - Pol: H
دەزگای میدیایی کەرکوک
پەخشی ڕاستەوخۆ
سەرەتا
هەواڵ
کوردستان
عيراق
جیهان
ئابوری
وەرزش
تەندروستی
زانست و تەکنەلۆژیا
بەرنامەکان
ڕاپۆرت
وتار
کلتور
مەڵتیمیدیا
گۆڤار
ئەو کچە کوردەی بەهۆی سەرپۆشێکەوە لە تاران دەستگیرکرا، گیانی لەدەستدا
کوردستان
17:23 - 2022-09-16
ژینا ئەمینی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی ، لە نەخۆشخانەى تاران گیانی لەدەستدا.
ئەو کچە ئێوارەی رۆژی سێشەممە، 13-09-2022، لە یەكێك لە وێستگەکانی میترۆی تاران لەلایەن پۆلیسی تاران بە تۆمەتی پابەندنەبوون بە باڵاپۆشی دەستبەسەرکرا و دواتر بۆ گرتووخانەی پۆلیس لە تاران گواسترایەوە.
براکەی ژینا کە لهکاتی دەستبەسەرکردنی لەگەڵیدا دەبێت دەڵێت لە کاتی گواستنەوەی بۆ گرتووخانە، هێزەکانی پۆلیس لە ژینایان داوە و لە گرتووخانە دۆخی تەندروستیی تێکچووە. خێزانەکەشی دەڵێن ، لە نەخۆشخانە پێیان راگەیاندون، کە جەڵتەی دڵ و مێشک لێی داوە.
موژگان ئەمینی، دایکی ژینا بە میدیاکانی راگەیاندووە، جلوبەرگی کچەکەی هیچ کێشەیەکی نەبووە و پانتۆیەکی درێژی لەبەردابووە و لەچکێکی گەورەی لەسەر بووە، بەڵام دیسانیش دەستبەسەرکراوە. دەشڵێت، لە کاتی دەستبەسەرکردنی ژینا براکەی لەگەڵدا بووە و هێزەکانی پۆلیس لە براکەیان داوە بەهۆی ئەوەی ناڕەزایەتی دەربڕیوە دژی دەستبەسەرکردنی خوشکەکەی.
ژینا ئەمینی خەڵکی سەقزه و تەمەنی 22 ساڵان بوو، بۆ سەردانی کەسوکاری لەگەڵ خێزانەکەی رۆژێک پێش ئەو رووداوە چووبووە تاران. ئاژانسی فەرمیی حکومەتی ئێران دەڵێت، سەرۆککۆماری ئەو وڵاتە بڕیاریداوە بە پەلە لێکۆڵینەوە لەو رووداوە بکرێت و جێگری وەزیری ناوخۆ راسپێردراوە لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە پێکبهێنێت. هەروەها داواکاری گشتیی تاران رایگەیاند، لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەیان پێکهێناوە لەبارەی هۆکاری تێکچوونی تەندروستیی ژینا ئەمینی.
ژمارەیەک رۆژنامەڤانی ئێرانی لە زاری پزیشکانی نەخۆشخانەی کەسرای تارانەوە بڵاویانکردووەتەوە، ژینا جەڵتە لێی نەداوە، بەڵکو بەهۆی ئەوەی لە سەری دراوە، کەللەسەری شکاوە و تووشی خوێنبەربوون بووە.
بابەتی لێکچو
لایەنەکانی رۆژئاوای كوردستان دژی دەسەڵاتی دیمەشق راگەیەنراوێكی هاوبەشیان بڵاوكردەوە
کوردستان
2025-07-11
بۆچی پەکەکە ئەشکەوتی جاسەنەی بۆ مەراسیمی چەکدانانی گەریلاکانی هەڵبژارد
کوردستان
2025-07-11
میدیا عەرەبییەكان بە گرنگییەوە ڕوماڵی چەکدانانی پەکەکەیان کرد
کوردستان
2025-07-11
سەرۆک بافڵ پێشوازی لە وەفدێکی باڵای دەم پارتی کرد
کوردستان
2025-07-11
زۆرترین خوێندراوە
1
وەزارەتی ناوخۆی هەرێم: بنكەی ئیسرائیلی لەكوردستان بوونی نیه
2
فەهمی بورهان: دەستكاریكردنی دیمۆگرافی لە ناوچه جێناكۆكهكان بڕیاری هاوبەشى دهوێت
3
وەفدێکی (پارتی دەم) بۆ بەشدارى لە یەکەمین رێوڕەسمى چەکدانانى پەکەکە سەردانى هەرێمى کوردستان دەکات
4
یەكەمجارە سزاكانی سەر فڕۆكەخانەی سلێمانی بۆ نیوە كەمبكرێنەوە
5
ئهو گهنمهی وهرنهگیراوه به مهرج له جوتیاران وهردهگیرێت
6
پڕۆسەی چەکدانانی پەکەکە لە سنووری قەزای پشدەر دەبێت
7
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا لەگەڵ پێشمەرگە دێرینەکانی دەڤەری راپەڕین کۆبووەوە
8
توركیا كوژرانی 5 سهربازی له باشووری كوردستان راگهیاند
9
رەفعەت عەبدوڵا: هونەر بایەخێکی تایبەتی هەیە لای یەکێتی و بەشێکی دانەبڕاوی مێژووەکەیەتی
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By
AVESTA
GROUP