ئاسایشی سلێمانی ، ئه‌و دو كه‌سه ده‌ستگیرده‌كات كه شه‌وی رابردو پشێوی و ئاژاوه‌یان له شه‌قامی سالم نایه‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی له‌ڕونكردنه‌وه‌یه‌كدا بڵاویكرده‌وه، سه‌عات 11:40 ده‌قیقه‌ی شه‌وی رابردو، له شه‌قامی سالم به‌هۆی ده‌مه‌قاڵێی نێوان شۆفێرێكی تاكسی و دو كه‌سی ماتۆڕسوار شه‌ڕ دروستده‌بێت و له شه‌ره‌كه‌دا به چه‌كی ده‌مانچه ته‌قه له یه‌كتری ده‌كه‌ن و دواتر هه‌ڵدێن، به‌مه‌ش ده‌بنه هۆكاری پشێوی و نائارامی بۆ هاوڵاتیان.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردووه دوای ڕوداوه‌كه ده‌ست به‌جێ هێزه‌كانیان گه‌یشتنه شوێنی ڕوداوه‌كه و ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه كرد و توانیان هه‌ردو ته‌قه‌كه‌ره‌كه ده‌ستگیر بكه‌ن و ده‌ست به‌سه‌ر ئه‌و چه‌كه‌دا بگیرێت كه ته‌قه‌یان پێكردوه و ده‌ركه‌وت ئه‌م دو كه‌سه له‌ناو شاری سلێمانیدا پێشینه‌ی كێشه و نانه‌وه‌ی پشێویان هه‌یه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP