کوردێكی مه‌نده‌لاوی بۆ جێگرتنه‌وه‌ی پۆستی جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كاندیده‌كرێت، كه پێشتر له‌لایه‌ن حاكم زاملی ئه‌ندامی فراكسیۆنی سه‌درییه‌كانه‌وه پێش كشانه‌وه‌یان له ئه‌نجومه‌نه‌كه به‌ڕێوه‌ده‌چو.
به‌پێی سه‌رچاوه رۆژنامه‌وانییه‌كان چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەكان موحسین مەندەلاوی، ئه‌ندامی سەربەخۆی کوردی لە ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی کاندید کردووە بۆ وەرگرتنی پۆستی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئه‌نجومه‌نه‌كه.
به‌پێی ئه‌و سه‌رچاوانه، چوارچێوەی هەماهەنگی کاندیدکردنی مەندەلاوی چ لەگەڵ لایه‌نه سیاسییەکانی هەرێم و چ له‌گه‌ڵ لایەنە سوننەکان یەکلایکردووەتەوە.
موحسین مەندەلاوی لە هەڵبژاردنی 10ی تشرینی یەکەمی 2022، لە پارێزگای دیالە، وەك کاندیدی سەربەخۆ (5)هەزارو 358 دەنگی بەدەستهێناوه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP