لە هەولێر گەنجێک كوژرا
پێشنیوەڕۆی رۆژی سێشەممە لە گەڕەکی زانیاریی هەولێر تەقە لە گەنجێک دەکرێت و بریندار دەکرێت دواتر لە نەخۆشخانە گیانلەدەستدەدات ، پۆلیسی هەولێر رایگەیاند دوو کەس تەقەیان لە گەنجەکە کردووە و دوای رووداوەکەش خۆیان رادەستی هێزەکانی پۆلیس کردووە.
رووداوەکە سەعات 10:00ی بەیانی لە گەڕەکی زانیاری و نزیک شوقەکان روویداوە پۆلیسی هەولێر دەڵێت تاوەکو ئێستا هۆکاری کوژرانی گەنجەکە دیار نییە و تیمەکانیان لە لێکۆڵینەوەدان بۆ گەیشتن هۆکاری راستیی رووداوەکە و راشبگەیاند کوژراوەکە ناوی (بارزان رەمەزان حوسێن)ـە و تەمەنی 32 ساڵە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP