ئه‌مڕۆ 21-9-2022 هێزێكی زۆری ئه‌منی سه‌ربازی و ئه‌منی له شه‌قام و ناوچه‌كانی دیوی (ره‌سافه)ی شاری به‌غدا بڵاوه‌یانپێكراوه‌و زۆربه‌ی رێگا‌و پرده‌كان داخراون، كه بووه‌ته هۆی قه‌ره‌باڵغییه‌كی زۆر له شه‌قامه‌كان.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منیش له‌و باره‌یه‌وه رایگه‌یاندوه، كه هۆكاری بڵاوه‌پێكردنی ئه‌و هێزه سه‌ربازی و ئه‌منییانه، له دیوی ره‌سافه مانۆڕێكی ئه‌منی رۆتیینیه‌و ته‌نها چه‌ند سه‌عاتێك ده‌خایه‌نێت.
ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكردوه، سبه‌ینێ به‌هه‌مان شێوه ئه‌و مانۆڕه ئه‌منییه له دیوی كه‌رخ، ئه‌نجامده‌درێت و ته‌نها چه‌ند سه‌عاتێك به‌رده‌وام ده‌بێت.
روونشیكردووه‌ته‌وه، ئامانج له‌م جموجۆڵانه دڵنیاكردنه‌وه‌ی شه‌قامی عێراقییه، كه نیگه‌رانه له دووباره ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی پێشێوی ئاڵۆزییه‌كان له‌كاتێكدا واده‌ی خۆپیشاندانه‌كانی سه‌ری مانگی نوێ نزیكبووه‌ته‌وه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه دوێنێ، لێپرسراوی گشتی هێزه‌كانی سه‌رایا سه‌لامی سه‌ربه موقته‌دا سه‌در، رایگه‌یاند، كه هێزه‌كانیان له ئاماده‌باشیدان و ئاماده‌ن بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی هه‌ر پرسێكی له‌ناكاو و به‌زووترین كات.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP