ژماره‌يه‌ك خوێندکاری یەک خوێندنگە دەگەیەنرێنە نەخۆشخانە

تەندروستی
10:03 - 2022-09-22

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئاشکرایدەکات لە۲٤سەعاتی ڕابردوو نزیکەی (۱۰۰)خوێندکار لەیەك خوێندنگا لەشاری سلێمانی  توشی سکچون و رشانەوەبوون و گەیەندراونەتە نەخۆشخانە 

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای دەکات ،دوای ئەوەی لە(۲٤) کاتژمێری ڕابردوو لەخوێندنگایەك لەناوشاری سلێمانی نزیکەی (۱۰۰) خوێندکار بەحاڵەتی سکچوون و ڕشانەوە سەردانی نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد رەشید تایبەت بەمنداڵان دەکەن بەمەبەستی بەدواداچوون ،بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی لیژنەیەکی تایبەتی لە ( چاودێری تەندروستی ٫ یەکەی ئاو ٫ تەندروستی خوێندنگاکان) ڕاسپارد ڕاستەوخۆ بەدواداچوون بكه‌ن لەدۆزینەوەی هۆكارى حاڵەتەکان و نمونەی خۆراك و ئاو بۆپشکنینی تاقیگەی وەربگیرێت .

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP