به‌ به‌های نزیكه‌ی 85 ملیۆن دۆلار ده‌ستبه‌سه‌ر مادده‌ی هۆشبه‌رداگیرا

جیهان
21:20 - 2022-09-27


ئەمڕۆ سێشەممە27-9-2022، هێزی دەریایی ئەمریکا، ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی بارێکی هێرۆینی لەناو کەشتییەکی ماسیگرتن لە کەنداوی عومان ڕاگەیاند کە بەهاكه‌ی نزیکەی ٨٥ ملیۆن دۆلاره‌ .

له‌و باره‌یه‌وه‌، كه‌شتیگه‌لی پێنجه‌م له‌ هێزی ده‌ریایی سوپای ئه‌مریكا، لە هەژماری خۆی لە تویتەر رایگەیاندوە، " ئۆپەراسیۆنەكه‌ گه‌وره‌ترین ئۆپراسیۆنی روبه‌ڕووبونه‌وه‌ی مادده‌هۆشبه‌ره‌كانه‌ كه‌له‌لایه‌ن هێزی ده‌ریایی ئه‌مریكا له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئه‌نجامدرابێت.

هاوكات براد کوپەر، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی دەریایی و كه‌شتیگه‌لی پێنجەمی هێزی دەریایی ئه‌مریكا، وتی: ئەم ئۆپەراسیۆنە پابەندبوونی قووڵی هاوبەشە نێودەوڵەتییەکانمان نیشان دەدات بۆ په‌كخستن و ڕێگریکردن لەو ره‌فتارانه‌ی كه‌ ده‌بنه‌هۆی ناسەقامگیریی لە ناوچەکەدا.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP