وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق داهاتی فرۆشتنی مانگی ئابی نه‌وتی بڵاوكرده‌وه و به‌پێی داتاكانی وه‌زاره‌ت، داهاتی مانگی ئاب نزیكه‌ی 10 ملیار دۆلار بووه.
له ڕاگه‌یه‌ندراوێكی كۆمپانیای سۆمۆدا هاتووه، ، “بڕی هه‌نارده‌ی نه‌وتی خاو بۆ مانگی ئاب 101 ملیۆن و 859 هه‌زار و 528 به‌رمیل نه‌وت بووه، كه داهاته‌كه‌ی 9 ملیار و 688 ملیۆن و 903 هه‌زار دۆلار بووه”.
ئاماره‌كه ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شده‌كات “كۆی ئه‌و بره نه‌وته خاوه‌ی كه بۆ مانگی ئاب له كێڵگه نه‌وتییه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراقه‌وه هه‌نارده كراوه 100 ملیۆن و 760 هه‌زار به‌رمیل بووه، هاوكات بڕی هه‌نارده‌ی نه‌وتی كه‌ركوك له ڕێگه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهانه‌وه یه‌ك ملیۆن و 109 هه‌زار و 628 به‌رمیل نه‌وت بووه”.
له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه تێكڕای نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت 95.120 دۆلار بووه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP