سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی ئاشكرایكردووه، له خۆپیشاندانه‌كانی رۆژی شه‌ممه‌ی به‌غداو به‌سره‌دا، زیاتر له ١٥٠ كه‌س برینداربوون كه ٤٠ یان ئه‌فسه‌رو ئه‌ندامی هێزه ئه‌منییه‌كان بون و زیاتر له ١٠٠ كه‌سیشیان له خۆپیشانده‌ران بوون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، هۆكاری برینداربونی خۆپیشانده‌ران به‌هۆی به‌كارهێنانی غازی فرمێسكڕێژو گولله‌ی پلاستیكی بوه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه.
له‌لایه‌كی تریشه‌وه شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا دوپاتیكردۆته‌وه، هێزه ئه‌منییه‌كان به هه‌موو شێوه‌یه‌ك پابه‌ندن به پاراستنی خۆپیشانده‌ران، به‌ڵام ژماره‌یه‌ك له‌و كه‌سانه‌یان ده‌ستگیركردووه كه له نێو خۆپیشانده‌راندا ئاژاوه‌یان دروستكردووه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP