دادگای باڵای فیدڕاڵی ئه‌مڕۆ ژماره‌یه‌ك بڕیاری له‌باره‌ی به‌ڕێوه‌چونی هه‌ڵبژاردنه‌كان و كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه ده‌ركردو به‌گوێره‌ی یه‌كێك له‌بڕیاره‌كانیش، كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێمی كورستان ناده‌ستوریه.
سه‌باره‌ت به كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێمی كوردستان، دادگای فیدڕاڵی ئاشكرایكردوه، ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه‌ی ده‌سه‌ڵاتی تایبه‌ت به كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسی له هه‌رێمی كوردستان به‌پێی ماده‌ی (دوه‌م / یه‌كه‌م) له یاسای ژماره (4)ی ساڵی 2014 پێشێلی بڕگه‌كانی ماده‌كانی (20و 102)ی ساڵی 2014ی ده‌ستوری كۆماری عێراق بۆ ساڵی 2005، چونكه كاریگه‌ری له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆیی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌یه، ئه‌مه‌ش ناده‌ستوری بونی ده‌سه‌لمێنێت".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP