(نه‌غه‌م نەوزات حەسەن) خانمه پزیشکی ئێزدی، پسپۆڕ له بواری نه‌خۆشییه‌كانی ژنان، خەڵاتی (نانسن)ی بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقیا، لەلایەن کۆمیسیۆنی باڵای پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە پێبه‌خشرا.
ئەو خانمه پزیشکە كه تەمەنی 45 ساڵە، پێش په‌لاماره‌كانی داعش و داگیركردنی شەنگال و موسڵ له‌لایه‌ن تیرۆرستانه‌وه، لە نەخۆشخانەی شێخان لە پارێزگای نەینەوا چارەسەری نەخۆشەکانی دەکرد.
بەڵام دوای ساڵی 2014 و داگیركردنی ناوچه‌كه‌و ئه‌نجامدانی دڕندانه‌ترین تاوانه‌كانی سه‌رده‌م دژبه دانیشتوانی سنووره‌كه، به‌تایبه‌ت ناوچه‌كانی ئێزیدیان، ره‌وت و ئاراسته‌ی دكتۆر (نه‌غه‌م نه‌وزات) به‌ته‌واوی گۆڕا.
له ئێستاشدا، بۆ رێزلێنان له به‌رامبه‌ر خزمه‌ته كه‌م وێنه‌كانی و پابه‌ندبوونی به خزمه‌تكردنی دانیشتوانی ناوچه‌كه‌ی، خەڵاتی ناوچەیی (نانسن) بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقای له‌لایه‌ن كۆمسیۆنی باڵای په‌نابه‌رانه‌وه (UNHCR) پێده‌به‌خشرێت.
جۆن کێری وەزیری پێشووی دەرەوەی ئەمریکا له باره‌ی ئەو خانمه پزیشکەوه ده‌ڵێت، له "ڕۆژگاری ره‌ش"ی ساڵی ٢٠١٤دا ژیاوە، کاتێک تیرۆریستانی داعش ناوچه‌كانی موسڵی داگیركرد‌و ژن و منداڵی ئێزدییانی كوشت و بەدیل گرت.
لەو ماوەیەداو دوای رزگارکردنی ئه‌و ناوچانه‌ش، وه‌ك پزیشکی ژنان كاری كرد‌و رۆڵی به‌رچاوی هه‌بوو له هاوكاریكردن و چاره‌سه‌ركردنی سه‌دان ژنی ئێزدی و كه‌مكردنه‌وه‌ی ئێش و ئازاره ده‌روونی و جه‌سته‌یه‌كانیان.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP