له سه‌ردانێكی رانه‌گه‌یه‌ندراودا، سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگری توركیا (میت)، هاكان فیدان، گه‌یشته شاری هه‌ولێرو له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی به‌ره‌ی توركمانی له هه‌ولێر كۆبوه‌وه.
حه‌سه‌ن توران، سه‌رۆكی به‌ره‌ی توركمانی له هه‌ژماری خۆی له سۆشیال میدیا رایگه‌یاندوه، "رۆژی سێشه‌ممه به ئاماده‌بونی سه‌ركرده و به‌رپرسانی باڵای حزبەکەیان، پێشوازییان له هاكان فیدان، سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگری توركیا كردوه".
سه‌رۆكی به‌ره‌ی توركمانی دوو وێنه‌ی كۆبونه‌وه‌كه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌و ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكردوه، له باره‌گای به‌ره‌ی توركمانی عێراقی له پارێزگای هه‌ولێر به ئاماده‌بوونی سه‌ركرده‌كانی به‌ره‌ی توركمانی كۆبونه‌وه‌كه به‌ڕێوه‌چووه، به‌ڵام باسی له ناوه‌ڕۆك و ته‌وه‌ره‌كانی كۆبونه‌وه‌كه نه‌كردوه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، سوپای توركیا رۆژانه ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان تۆپباران و بۆردومان ده‌كات.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP