مەزڵوم كۆبانێ، فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) رایگەیاند، بۆ بەدیهێنانی هیواكانی گەلەكەیان لە عەفرین، گرێ سپی و سەرێ كانی بەردەوام دەبن لە تێكۆشان.
فەرماندەی (هەسەدە) گرتەیەكی ڤیدیۆیی شەهید زەهرای بڵاوكردوەتەوە كە لە رۆژی ئازادكردنی كۆبانێ تۆماركراوە و رۆژی دواتر لە شەڕێكدا شەهیدبوە و رایگەیاند، ساڵیادی ئازادكردنی كۆبانێ لە كورد و هاوپەیمانان پیرۆز دەكەم، سوپاسی هەمو ئازیزان دەكەین كە ئەم مێژویان نوسییەوە.
ئاماژەی بۆئەوەشكرد، ئەوان بۆ بەدیهێنانی هیواكانی گەلەكەیان لە عەفرین، گرێ سپی و سەرێ كانی بەردەوام دەبن لە تێكۆشان .
شەهید زەهرا لە ڤیدیۆكەدا دەڵێت، "بە حەسرەت بوین ئازادكردنی كۆبانێ ببینین، خۆزگە شەهیدەكانیشمان ئەم رۆژەیان دەبینی".
هێزی دژە تیرۆر و پێشمەرگە رۆڵێكی گرنگیان بینی لەوەی كۆبانێ نەكەوێتە دەستی داعش و بەتەواوی ئازاد بكرێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP