ڤلادیمێر پۆتین سه‌رۆكی روسیا واژۆی له‌سه‌ر چه‌ند یاسایه‌ك كرد بۆ ئه‌وه‌ی 4 ناوچه‌ی ئۆكرانیا كه له‌لایه‌ن سوپای وڵاته‌كه‌یه‌وه به‌شێكی ئه‌و ناوچانه كۆنترۆڵ كراوه، بخرێنه سه‌ر روسیا.
كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی روسیا (كرملین) بڵاویكرده‌وه، سه‌رۆكی روسیا ئیمزای له‌سه‌ر یاساكانی په‌یوه‌ندیدار به لكاندنی ناوچه‌كانی دۆنێتسك، لۆهانسك، خێرسن و زاپۆریژی به روسیاوه كرد.
به‌پێی ئه‌م یاسایانه دانیشتوانی ئه‌م ناوچانه ده‌بن به هاوڵاتی روسیا و سه‌رۆك و فه‌رمانڕه‌وای كاتی بۆ ئه‌م ناوچانه دانراون.
دوما، كه باڵی خواره‌وه‌ی په‌رله‌مانی روسیایه له سێی (تشرینی یه‌كه‌م/10)دا لكاندنی ئه‌و چوار ناوچه‌یه‌ی به روسیاوه په‌سه‌ندكرد و ئه‌نجومه‌نی فیدراڵیش كه باڵی سه‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانی روسیایه، دوێنێ ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر یاساكان ده‌ربڕی.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP