جەلال شێخ ناجی سەرۆکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری پێشوازیکرد لە رۆنۆ فەرماندەی ھێزەکانی فەرەنسا لە عیراق و سووریا .
لەدیدارێکدا بارودۆخی ئەمنی ناوچەکە و شەڕی روبەڕووبوونەوەی تیرۆرو پاشماوەکانی تیرۆریستانی داعش گفتوگۆی لەبارەوەکراو ھەردوولا تەئکیدیانکردەوە لە گرنگی بەردەوامی پەیوەندی و ھەماھەنگی سەربازی و ھەواڵگری لەپێناو ریشەکێشکردنی تیرۆر و ئارامی و ئاسایش زیاتر ئەویش لەچوارچێوەی پاراستنی بەرژەوەندییەباڵاکان .
لەدیدارەکەدا سەرۆکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری پێزانینی دەربڕی بۆ ڕۆڵی ھێزەکانی ھاوپەیمانانی نێودەوڵەتی بە تایبەت ھێزەکانی فەرەنساکە لە جەنگی روبەڕووبوونەوەی تیرۆردا ھاوکارو پشتیوانبوون و داواشیکرد بەردەوامی بدەن بە ھاریکاری و ھاوکارییەکانیان لەپێناو سەقامگیری زیاتر لە ھەرێم .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP