راگهیاندنی هاوكارییه سەربازییەکانی فەرەنسا بۆ ئۆکرانیا، گورزێكی دیكهی لە پهیوهندییهكانی نێوان مۆسکۆ و پاریس داو قەیرانێکی نوێی دیكهی هێنایە ئاراوە و مۆسکۆش باڵیۆزی فەرەنسای له وڵاتهكهی بانگهێشت كرد.
ئەم پێشهاتە دوای چەند سهعاتێك له لێدوانهكهی ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا هات كه بەڵێنی دا یارمەتی سەربازیی زیاتری ئۆكرانیا بكات و تۆپهاوێژی له جۆری "قەیسەر- سیزار" رهوانهی ئهو وڵاته بكات، کە بە یهكێك له "ترسناکترین تۆپهاوێژەکانی جیهان" وەسف دەکرێت، تا له جهنگی دژ به روسیا، بهكاریبهێنێت.
ماکرۆن وتی: ئێمە بەردەوام دەبین لە پاڵپشتیکردنی ئۆکرانیا لە ڕووی دارایی و مرۆیی و سەربازییەوە و ئەمەش هاوتەریبە لەگەڵ ئەوەی چەند مانگێکە به هەماهەنگی لەگهڵ ئەوروپادا ئەنجامی دەدەین.
ماكرۆن له وڵاتی (چیك)هوه رهوانهكردنی هاوكاریی سهربازیی نوێی بۆ ئۆكرانیا راگهیاند.
بهپێی راپۆرتێكی ئاژانسی(فرانس پرێس)ش هاوكارییهكان، برتیین له (12)تۆپهاوێژ و 20 زریپۆش له جۆری (باسیتۆن).
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP